"وتی گەردنم ئازاد بکە"
بنەماڵەی جوتیار؛ لایەنی بەرامبەریان بەخشی
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
ئەمڕۆ هەینی 31.1.2025، تەرمی جوتیار عەبدولمەجید ئەو هاوڵاتییە کوردەی لە رێگەی چوون بۆ عومرە گیانی لەدەستدا هێنرایەوە تەکیە، بە ئامادەیی دەیان کەس، لە گۆرستانی سەیدزەنوور بە خاکسپێردرا.
شەوی دووشەممە 27.1.2025، کاتێک پاسێکی عومرەکاران کە خەڵکی سنووری پارێزگای سلێمانی بوون و دەچوون بۆ مەککە و مەدینە، لە رێگەی عەرعەر دەردەچن و لەگەڵ بارهەڵگرێک تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبن، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدەدا و 13 کەسی دیکە بریندار دەبن.
کرێکار عەبدولمەجید برای جوتیار بە 964ی وت، خەڵکیکی زۆر هاوخەممان بوون، بەڕاستی چاکەیان بە ئێمە نادرێتەوە لەو رۆژەوەی رووداوەکەمان بەسەرهاتووە، بنەماڵەی بەرامبەر، هاتوونەتە ئێرە و بەشداری مەڕاسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی جوتیار براکمیان کردووە.
لە بارەی هەڵوێستی بنەماڵەکەی کرێکار عەبدولمەجدی وتی، ئەو بنەماڵە لە برایانی عەرەبی جبوری بوون، ئێمە هەر لەوکاتەوەی رووداوەکە روویداوە لەوان خۆشبووین.
سەید حەسەن، هاوڕێ و هاوپیشەی جوتیار بە 964ی وت، من ماوەی 12ساڵە لەگەڵیدام لە دەوام، کەسێکی زۆر خۆشەویست بوو لەناومان کارمەندێکی بەتوانا بووە لە کاتی ئەرکەکانیدا، کۆتا پەیوەندیم بەر لەهەفتەک بوو لەگەڵی، کاتێک هاتە هەولێر وتی هاوکاریم بکە رێکارە یاساییەکانی مۆڵەت وەرگرتن چۆنە، بۆ ئەوەی سەفەرەکەم بۆ وڵاتی سعودیە بکەم، وە ماچی کردم وتی گەردم ئازاد بکە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا