"بۆ کوردانى رۆژئاوا دەمرم"
بۆ گەیاندنى هاوکارى بە کوردانى رۆژئاوا سێجار بە قاچاخ رۆیشتووە بۆ عەفرین
964+
دیلان محەمەد جەزا
هاوڵاتیەکی شاری سلێمانی سێ جار بە قاچاخ سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کردوە و هاوکاری مادى پێگەیاندوون، دەشڵێت،”دەمرم بۆ کوردانى رۆژئاوا”.
ئامانج جەمال خێرخواز بە 964ـى وت،”لە ماوەى رابردوو بە هاوکارى کوردانى بەریتانیا توانیومە سێجار بە قاچاخ بچمە رۆژئاواى کوردستان و بە دەستى خۆم هاوکارییان پێ بگەیەنم”.
ئەو خێرخوازە بۆ 964 باس لە چەند چیرۆکێکى خەمناک دەکات و دەشڵێت، کوردانى رۆژئاواى خۆش دەوێت و ئامادەیە لە پێناویاندا بمرێت و وەکخۆشى باسى کرد، حەزدەکات هەر لەوێ بژیت.
لە ماوەى سەردانەکانیدا بۆ رۆژئاوا، ئامانج جەمال هەزاران دۆلار هاوکارى گەیاندووە بە کوردانى رۆژئاواو هۆشداریش لە دۆخى عەفرەین دەدات کە خەڵکەکەى لە نارەحەتیدا ژیان دەکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح