تەنیا زیانی شۆرتى کارەبا بووەماددی هەبوە
لە بازاڕى مۆبایل فرۆشانى سلێمانى ئاگر کەوتەوە
964+
ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی
کەمێک لەمەوبەرى، بەهۆى شۆرتى کارەباوە لە بازاڕى مۆبایل فرۆشانى سلێمانى ئاگرکەوتەوە.
رووداوەکە لە تەلارى بازرگانى بەهەشتى سلێمانى بووە لە ناو بازاڕى مۆبایل فرۆشان.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى زانیارییەکان، بە 964ـى وت،”ئاگرەکە بەهۆى شۆرتى کارەباوە بووە و لەلایەن تیمەکانمانەوە کۆنتڕۆڵکراوە”.
لەبارەى زیانەکانیشەوە وتى،” تەنیا زیانی ماددی بەر دوكانێكی بازاڕەكە كەوتوە و سەقفی دوكانەكە سوتاوە، تیمەکانمان زوو فریاکەوتوون و نەیانهێشتووە تەشەنە بسەنێت”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح