دژی کەمی خزمەتگوزاری

دانیشتووانی بنگرد هەفتەیەکە رێگایان داخستووە؛ خێمەیان هەڵداوە و شەو و رۆژ چۆڵی ناکەن

964+

محەمەد عەلی – راپەڕین

داخستنی رێگاکانی نێوان ئیدارەی راپەڕین بۆ دوکان کۆتایی نایەت و ماوەی هەفتەیەکە دانیشتووانی بنگرد دژی کەمی خزمەتگوزاری گردبوونەتەوە و رێگای نێوان ناحیەکەیان بۆ قەزای دوکان داخستووە.

خەڵکی ناڕازی بنگرد لەسەر رێگاکە خێمەیان هەڵداوە و شەو و رۆژ لەسەر جادە دەمێننەوە و دەڵێن، تا جوابی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە چۆڵی ناکەن و رێگاکە ناکەنەوە.

محەمەد قادر یەکێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە بە 964ـی وت، “هەرچەندە لەگەڵ دانیشتووانی خەلەکان هاوسۆز بووین و رێککەوتبووین، بەڵام لە نیوەی رێگا جێیانهێشتین”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دانیشتووانی خەلەکان ماوەی 10 رۆژ بوو رێگای نێوان ئیدارەی راپەڕین و سلێمانیان لە دۆڵی خەلەکان داخستبوو، رۆژی پێنجشەممە 16.1.2025 دوای ئەوەی بەڵێنیان پێدرا پڕۆژەی دووساید کردنی رێگاکەیان بۆ تەواو بکرێت، خۆڵی سەر رێگاکەیان لابرد و  رێگەکەیان کردەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

داخستنی رێگاکانی راپەڕین بۆ دوکان کۆتایی نایەت؛ پێنج ر...

داخستنی رێگاکانی راپەڕین بۆ دوکان کۆتایی نایەت؛ پێنج رۆژە رێگاى بنگرد داخراوە