ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنوورێکی رۆژهەڵاتدا وێنە: ئاژانسەکان
ئاماری یەک ساڵە
رەقبوونەوە لە بەفردا؛ 24 کۆڵبەر کوژراون یان گیانیان لەدەستداوە
964+
ئەحمەد مستەفا
ساڵی رابردوو، 51 کۆڵبەری کورد کوژراون یان، گیانیان لەدەستداوە و 246 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون، ئەوەش بە گوێرەی ئاماری تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان KHRN.
بە گوێرەی ئامارەکە، منداڵیکی تەمەن خوار 18 ساڵی بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرما گیانی لەدەستداوە.
لە ئامارەکەدا هاتووە، لە ساڵی 2024، 51 کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ورمێ، بانە، سەردەشت، پاوە، سنە و کرماشان گیانیان لەدەستداوە، هەندێکیان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کوژراون.
جگە لە کوژران، کۆڵبەرەکانی دیکە بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکان و کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکان، تەقینەوەی مین و ئەشکەنجەدان کوژراون و گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون.
داتای تۆڕەکە؛