چەند ساڵێکە راگیراوە

“تا مانگی دوو مامەڵەکانی پەیوەست بە پسولەی خۆراک دەستپێدەکەنەوە”

964+

ژووری هەواڵ

بەشێک لە هاوڵاتیان بە هەڵە هەواڵیان پێگەیشتووە و وادەزانن مامەڵەکانی پەیوەست بە پسولەی خۆراک کە ماوەی چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان راگیراون، دەستیانپێکردووەتەوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی پسولەی خۆراکی هەولێر دەڵێت، ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە و بۆ ئەو مەبەستە سەردان مەکەن.

ئەمڕۆ شەممە 18.1.2025، سیامەند قادر، بەڕێوەبەری رێکخستنی پسولەی خۆراکی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، بڕیارە تا کۆتایی مانگی دوو شاندێک لە بەغداوە بێنە هەولێر و ئەپلیکەیشنێک رابگەیەنن، کە لە رێگەیەوە سەرجەم مامەڵەکانی وەک زیادکردنی منداڵ، گواستنەوەی پسولەی خۆراک لە بریکارێک بۆ بریکارێکیتر، مامەڵەی هاوسەرگیری بۆ دروستکردنی پسولەی خۆراکی نوێ، دەستپێبکەنەوە.

“تا ئێستا ئەو شاندە نەهاتوون و مامەڵەکانیش دەستیانپێنەکردووەتەوە، بەڵام هاوڵاتیان بە هەڵە زانیارییان پێگەیشتووە و رۆژانە سەردانمان دەکەن و پەیوەندیمان پێوەدەکەن”، سیامەند قادر وای وت.

بەڕێوەبەرایەتیی پسولەی خۆراکی هەولێر رایگەیاندووە، هەرکاتێک وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری کردنەوەی سەرجەم مامەڵەکانی دا، بەپێی ئەو رێوشوێنانەی کە دەگرێتەبەر بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم مامەڵەکان، ئێمەش لە رێگای پەیجی بەڕێوەبەرایەتیەکەیانەوە، هەروەها لە رێگای کەناڵەکانی راگەیاندنەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە.

پسوڵەی خۆراکی دهۆک رەتیدەکاتەوە هەڵە لە ناوی هاوڵاتیا...

پسوڵەی خۆراکی دهۆک رەتیدەکاتەوە هەڵە لە ناوی هاوڵاتیاندا کرابێت