سەرەکییەکە قیر دەکرێ
چوون بۆ بەحرکە رێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن
ئەحمەد مستەفا
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، داوا لە شۆفێران دەکاتە ئاگاداری رێگەی چوون بۆ بەحرکە بن، چونکە لەنێوان شەقامی 100 مەتری بۆ 120 مەتری، وەک قۆناغی یەکەم قیرتاو دەکرێ.
باشترە کاتێک چوون بۆ بەحرکە، رێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن تیمەکان لەوێن و ئاوا دەرباز نابن بۆ بەحرکە.
ئەمڕۆ هەینی 17.1.2025، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینیویەتی دەڵێ، پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکی بەحرکە لە شەقامی 100 مەتری، تاوەکو شەقامی 120 مەتری وەک قۆناغی یەکەم جێبەجی دەکرێ.
گوژمەی پڕۆژەکە، یەک ملیار و 645 ملیۆن دینارە، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی وگەشت و گوزار دەبێت، شارەوانی پایتەخت دەڵێ، بۆ ئەو مەبەستە داوا لە شۆفیران و هاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین بۆ هاتوچۆکردن لەو رێگایە هاوکارمان بن و ئەم ماوەیە دەتوانن شەقامی دیکە وەک جێگرەوە بەکار بهێنن بە ئاڕاستەی چوون بۆ بەحرکە.