لە بواری وزەی خۆر

“کۆمپانیایەک وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات”

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی کارەبا دەڵێ، وەزیر پیشوازی لە كۆمپانیایەكی ئیماڕاتی کردووە کە بڕیاریداوە كاری وەبەرهێنان لە بواری وزەی خۆر لە هەرێمی كوردستان بكات و ئێمەش ئامادەیی هەموو ئاسانكارییەكین بۆیان.

بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی وەزارەتی کارەبا کە 964 بینیوویەتی، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا لەگەڵ، ناسڕ ئەلمەزروقی بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای قابسەی ئیماراتی و شاندی یاوەری لە هەولێر یەکیان بینیوە.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ئامانجی سەردانەکەیان بۆ کوردستان خستەڕوو کە لە پلان و بەرنامەیان دایە لە بواری وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان کار بکەن.

وەزیری کارەبا ئامادەیی وەزارەتەكەی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەموو کارئاسانی و هاوکارییەک بۆ کارکردنی کۆمپانیایەکە لە کەرتی کارەبای هەرێمی كوردستان.

وەزارەتەکە باسی لەوەکردووە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە تایبەت بوو بە هەلی وەبەرهێنان لە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان کە کۆمپانیاکە لە ڕووی ژینگە و تیشکی خۆر و کەمی خۆڵبارینەوە لێکۆڵینەوە کردووە.

دیمەنێک لە دیدارەکەیان؛

+964صورة من منصة (شبكة):