دەستى راستى

پاپاى ڤاتیکان بریندار بوو

964+

وریا فەتاح

ڤاتیکان رایدەگەینێت، بەهۆى بەربوونەوە لە شوێنى نیشتەجێبوونى، پاپا فرانسیس بریندار بووە، بەڵام هیچ شوێنێکى نەشکاوە.

نووسینگەى راگەیاندنى پاپا بڵاوى کردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.1.2024، پاپا فرانسیس دوای ئەوەی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی کەوتە خوارەوە، دەستی راستی بریندار بووە، بەڵام هیچ شکانێکی نەبووە.

رووداوەکە لە کاسا سانتا مارتا روویداوە، بەهۆیەوە دەستى راستى پێچراوە، برینێک هەبووە، بەڵام پشکنینی بۆ کراوە و هیچ شکاوییەکی نەبووە.

یەکەمجار نییە پاپا بەهۆى کەوتنەخوارەوە بریندار بێت، رۆژى 7ـى کانوونى دووەمیش لە چەناگەیدا تووشى برین بووە، ئەوەش لە حاڵەتێکدا کە پێدەچوو بەربوونەوە بێت و چەناگەى کێشابێت بە مێزەکەى بەردەمى.

هەموو پاپاکانی ڤاتیکان لە زاخۆن

هەموو پاپاکانی ڤاتیکان لە زاخۆن