تەندروستی هەولێر رێنمایی بۆ خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە - وێنە؛ ئەرشیفی 964
جەژن نزیکە و رەچاوی رێنماییەکان بکەن
رێنمایی خۆپارێزی لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون
شۆڕش قادری
جەژنی قوربان نزیکە و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر کۆمەڵێک رێنمایی بۆ دووربوون لەنەخۆشی تای خوێنبەربوون بڵاوکردووەتەوە؛
پێوستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم رێنماییە زانستیانە جێبەجێ بکرێت؛
1.سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت کە رێگەپێدراون و پزیشکی ڤێرتێرنهری سەرپەرشتی دەکات.
2.لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا و کەوڵکردن، یان پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەی پێویسته جلوبەرگی خۆپارێزی لهبهر بكرێت وهك ( دەستکێش، جزمە، سەدریەی پلاستیك، ماسکی دەموچاو).
3.نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆ ببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب) وە نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە کردنی گۆشتهكهی.
4.بەبێ دەستکێش مامەڵە کردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە، وە دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ.
5.لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان ودانانی له کیسی داخراو و فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت.
6.بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بەگۆشت و شووشتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.
7.پاککردنەوەی ئەو شوێنەی كه ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە، دهبێت به ماددهی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە)ی روونکراوە بهكاربهێندرێت.
8. باشتر وايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەل بۆ ماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (4 – 8)پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت، بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نیەو سەلامەتە و نابێتە هۆی تووشبوون بەنەخۆشی تای خوێنبەربوون.
9. ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو باشتر وايە (نەيكڕيت يان سەری نەبڕێت) بۆ دووربوون لە نەخۆشى تاى خوێنبەربوون.
10. ئەم نەخۆشییە لە ئاژەڵەوه دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، بەهۆی گەنە و مێروەکانی کە لەسەر ئاژەڵەکان دەژین.