سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە رۆما لەگەڵ سەرۆکی ئیتالیا سێرجیۆ ماتارێلا کۆبووەوە
سەرۆکی هەرێمی کورستان:
“سوپاسی ئیتالیام کرد بۆ پاڵپشتییان لە عێراق و هەرێمی کوردستان”
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە رۆما لەگەڵ سەرۆکی ئیتالیا سێرجیۆ ماتارێلا کۆبووەوە و بارزانی رایگەیاند، سوپاسی ئیتالیای کردووە.
نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، دڵخۆش بووم ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی ئیتالیا سێرجیۆ ماتارێلا لە رۆما بەیەکگەشتین و گفتوگۆی پەیوەندی دۆستانە و دێرینی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و ئیتالیامان کرد.
هەروەها نووسیویەتی، دووپاتی ئارەزووی خۆمان بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانمان لە بوارە جیاجیاکان لەگەڵ ئیتالیا کردووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی باس کردووە، “سوپاسی ئیتالیام کرد بۆ پاڵپشتی جێگیریان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی رۆڵی ئەوان بوارەکانی سیاسی و مرۆیی و گەشەپێدان، جگە لە هاوکارییەکانیان لە بواری سەربازی و شەڕی دژی تیرۆر.
نێچیرڤان بارزانی ئێوارەی یەکشەممەی رابردوو بەرەو رۆما بەڕێکەوت و دوێنێش لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆبووەوە، بە گوێرەی راگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمیش گەشتەکەی بارزانی بۆ ئیتالیا بۆ دوو رۆژە.