201ـیان لە تەمەنی منداڵیدان

زیاتر لە سێ هەزار کەس لە سلێمانی تووشی شێرپەنجە بوون

+964

ژووری هەواڵ

لە ماوەی ساڵێکدا لە پارێزگای سلێمانی، زیاتر لە سێ هەزار کەس تووشی شێرپەنجە بوون، کە زۆربەیان لە نەخۆشخانەی هیوا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر تۆمار کراون.

بەگوێرەی راپۆرتی ساڵانەی هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی 2024، کۆی ژمارەی تووشبووانی نوێی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2024 لە پارێزگای سلێمانی بریتی بووە لە سێ هەزار و 310 تووشبووی نوێ، کە 201ـیان لە تەمەمنی منداڵیدان.

رێژەی 54.60٪ـی تووشبووانی نەخۆشییەکە ئافرەتن و 45.40٪ـیشیان لە رەگەزی نێرن.

لەبارەی تووشبووانی هەولێریش، پیسبوونی ژینگە قسەوباسی زۆری لەسەرە و بە مەترسییەکی گەورە دادەنرێت بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان، ئێستاش ئاماری تووشبووانی شێرپەنجە لە شارەکە روو لە هەڵکشانە و رۆژانە 200 نەخۆشی شێرپەنجە، تەنیا لە نەخۆشخانەی نانەکەلی چارەسەر وەردەگرن.

پێشتر، د. هەردی جەواد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی بە 964ـی وت، “رۆژانە 200 نەخۆش لە نەخۆشخانەکەمان چارەسەری کیمیاوی وەردەگرن و بەپێی ئامارەکانیش 30٪ـی نەخۆشەکان خەڵکی باشوور و ناوەڕاستی عێراقن”.

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی لە چاوەڕوانیی بینا تازەکەی...

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی لە چاوەڕوانیی بینا تازەکەیدا ماوەتەوە