تا کارەباکەتان نەبڕاوە
دانیشتووانی گەڕەکی هەشتی حەسارۆک بچنە دایرەی کارەبا و ناوی خۆتان تۆمار بکەن
964+
شۆڕش قادری
دانیشتووانی گەڕەکی هەشتی حەسارۆک لە هەولێر، تا زووە بچنە دایرەی کارەبا و خۆتان بناسێنن، وانەکەن کارەباکەتان دەبڕن.
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر / 2 لە ئاگادارییەکدا بۆ هەموو هاوبەشانی کارەبا لە گەڕەکی هەشتی حەسارۆك داویان لێ دەکات، بۆ هاوبەشیکردنی کارەبا بە شێوەی فەرمی و تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەیەکی نزیکدا تیمەکانی کارەبا پشکنین بۆ سەرجەم ئەو شوێنانە دەکەن و هەر کەسێک بە فەرمی هاوبەشیی کارەبای نەکردبێت، کارەباکەی دەبڕن و رێکاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر.