تۆ وەرە سەیر لەم مەتەڵە دەر بکە!

تا خاوەن ماڵ دزی گرت دز خاوەن ماڵی گرت

ژووری هەواڵ

گۆرانییەکە هی کوردە، بەڵام بە ئاوازی عەرەبی بە کوردی دەفرۆشنەوە.

راستی چیرۆکەکە ئەمەیە
گۆرانی (ئەم هەرن گوند لەساڵی 2018 ئاوازی بۆ داندراوە و هەشت مانگ بەر لە ئێستا بڵاوکراوەتەوە، ئاوازەکە هی گەنجێکی کوردە بەناوی لەوەند یوسف و لە رۆژئاوای کوردستان تۆمارکراوە، کەچی دوو هەفتە بەر لە ئێستا هونەرمەندی عێراقی سەلیم سالم بەهاوبەشی لەگەڵ تەها قادر هەمان ئاوازی بەکارهێناوەتەوە و بەناوی خۆشییەوە ناوىناوە.

واتا ئاوازێکی کوردی لەلایەن هونەرمەندێکی عێراقی کراوەتە عەرەبی و بە هاوبەشی لەگەڵ کوردێکی تر وتویەتى و بە کوردیان فرۆشتۆتەوە.

ئێستا گۆرانییەکە لە عێراقدا ترێندە و سبەینێش وەک هەر ئاوازێکی تری کوردی دەبێتە ئاوازی عەرەبی.