تا دوێنێ دژی یەک بوون

ترەمپ و ئۆباما موو بە بەینیاندا ناچێت

ژووری هەواڵ

ترەمپ و ئۆباما چەند ساڵە شیر و تیر لە یەک دەسوون و قسە بەیەک دەڵێن، بەڵام لە دوادانیشتنیاندا وەک ئەوەی هیچ نەبووبێت مەجلیسیان گەرم کردووە و گفتوگۆیانە.

لە دوێنێوە ئەم ڤیدیۆیە لە ئەمریکا لێدەدرێتەوە و باس دەکرێت.

لە کاتی ماڵئاوایی لە تەرمی جیمی کارتەر سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، پێنج سەرۆکی ئێستا و پێشوو کۆبوونەتەوە (بایدن، ترەمپ، ئۆباما، بووش، کلینتن).

ترەمپ و ئۆباما لە تەنیشت یەکەوە دانیشتوون و گفتوگۆ دەکەن، کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا دیمەنەکەی بەلاوە سەیرە و چەند جارێک ئاوڕیان لێ دەداتەوە.

کامالا هاوڕێی ئۆبامایە و ترەمپیش نەیاری سەرسەختی.

لە دواهەڵبژاردنی ئەمریكا لەبەر ئەوەی ئۆباما پشتگیریی کامالای دەکرد، لەگەڵ ترەمپ زۆریان قسە بە یەکتر وت.