هەواڵەکان
2024 ساڵێکى شوم بوو بۆ پیاوان و پردەکانى سۆرانیش بۆیان نایەت
964+
ژووری هەواڵ
2024 بۆ پیاوان ساڵێکى خراپ بوو، بەپێى ئامارەکانى یەکێتى پیاوان لەو ساڵەدا 609 حاڵەتى سکاڵا و توندوتیژى جۆراوجۆریان تۆمار کردووە کە دژ بە پیاوان کراوە و 12 موچەى پیاوانیش لەلایەن ژنانەوە دەستى بەسەرداگیراوە.
ئەم ماوەیە پردەکانى سۆران بۆیان نایەت، دوێنێ پردەکەى گەلى عەلى بەگ دواى دواى نۆ رۆژ چاککرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ پردى گوندى شاوراوە پەکى کەوت.
پردەکەی شاوراوە بەهۆی تیژڕەوی بارهەڵگرێکەوە داکەوتووە
فەرزنگ لاوکە، بەڕێوەبەرى نەحیەى دیانا بە 964ـى وت، دواى شکانى پلێتەکان، پردەکە بە رووى شۆفێراندا داخراوە و چونکە مەترسى کەوتنى پردەکە هەیە و لە ئێستادا تیمەکانى پاراستن و چاککردنەوەى رێگاوبانى
سۆران سەرقاڵى چارەسەرکردنین بەڵام بە ئەگەرێکى زۆرەوە کارەکانى تەواو نابێت.
پردێکی تر لە سۆران داخرا
شۆفێرانى ئۆتۆمبێلە کەپسەکانى دەروازەى نێودەوڵەتی پەروێزخان گردبوونەتەوە، دەڵێن بەناوی باری ترانزێتەوە بارەکانیان کەمی کردووە.