"خەڵکی شار ئەم شتانەی نەدیوە"

لە ژێرپردەکەی سلێمانی کاریلەی هۆڵەندی دەفرۆشێت

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

فرۆشیارێکی ئاژەڵە ماڵی و کێڵگەییەکان لە ژێرپردەکەی ناوبازاڕی سلێمانی کاریلەی هۆڵەندی دەفرۆشێت و دەڵێت، خەڵکی بۆ جوانی ناو باخەکانیان دەیکڕن.

رێبوار محەمەد، فرۆشیاری کاریلەی زینەیە و بە 964ـی وت، کاریلەکانم تەمەنیان سێ مانگە و کێشیان 10 بۆ 12 کیلۆگرام دەبێت و لەوە زیاتر گەورە نابن.

باسی لەوەشکرد، خەڵکی بۆ جوانی و زینەی ناو باخەکانیان دەیکڕن.

رێبوار لەبارەی جۆر و نرخی کاریلەکانەوە وتی، هۆڵەندی ئەسڵیین و جووتی بایی 400 بۆ 500 دۆلارە و گەورە و بچوك وێنەی لەگەڵ دەگرن.