سێ هەزار 500 دەنکە گێوژ، دوو کیلۆ قەزوان و بنەوشەیان چاندووە
چوار ژینگەدۆست خزمەتی چیای ماکۆک دەکەن
964+
ژێوار خدر
چەند ژینگەدۆستێک هەڵمەتێکییان کرد و لە ماوەی یەک هەفتەدا گێوژ و بنەوشە و قەزوانییان لە چیای ماکۆکی قەزای حاجیاوا چاند.
رەوەند حەسەن، یەکێک لەو ژینگەدۆستانەیە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، من و سێ هاوڕێی دیکەم ماوەی هەفتەیەکە هەڵمەتێکمان دەستپێکردووە و لە هەڵمەتەکەدا بڕی سێ هەزار و 500 دەنکە گێوژ، یەک کیلۆ بنەوشە و کیلۆیەک قەزوانمان لە چیای ماکۆک چاند.
وتیشی، هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم بەرهەمانە ئەوەیە کە پێویستییان بە ئاودان نییە و لەگەڵ ژینگەی ناوچەکە گونجاون، جگە لەوەی رێژەیەکی زۆریش ئۆکسجین بەرهەم دەهێنن، هاوڵاتییان دەتوانن سوود لە بەرەکەیان ببینن هەم وەکو میوە و هەمیش وەکو بنێشتە تاڵ.
باسی لەوەشکرد، بەنیازن هەمان پڕۆژە لە سنووری پشدەریش جێبەجێ بکەن لە داهاتوویەکی نزیکدا و ئامانجیشیان لەم کارە زیاد کردنی رێژەی سەوزاییە لە هەرێمی کوردستان.