بۆ هەر ئەمپێرێک 750 دینار

لە ئاکرێ 14 خاوەن مۆلیدە سزا دران

964+

وریا فەتاح

لە ئاکرێ بەهۆى کارنەکردن بە رێنماییەکانەوە، 14 خاوەن مۆلیدە سزا دران و هەر ماڵێکیش بڕێک پارەى بۆ گەڕاوەتەوە.

سەباح زێبارى، سەرۆکى لیژنەى مۆلیدە ئەهلییەکان لە قەزاى ئاکرێ، بە 964ـى وت،” بە بڕیارى قایمقامى ئاکرێ، بەهۆى کارنەکردن بە رێنماییەکانى لیژنەى مۆلیدەکان، 14 خاوەن مۆلیدە بە بڕى 750 دینار بۆ هەر ئەمپێرێک سزا دراون”.

روونیشى کردەوە، سزاکە بە شێوەیەکە، ئەگەر مۆلیدەیەک 500 ئەمپێر کارەبا بدات بە هاوڵاتیان، بۆ هەر ئەمپێرێک 750 دینارى لێبڕاوە و لێبڕینەکەش بۆ هاوبەشان گەڕاوەتەوە و خەڵک لێى سودمەند بووە.

وەک باسى دەکات، ئەگەر ماڵێک چوار ئەمپێر کارەباى راکێشابێت، بۆ هەر ئەمپێرێک 750 دینار و بە کۆى گشتى بۆ چوار ئەمپێر بڕى سێ هەزار دینارى بۆ دەگەڕێتەوە.

بە وتەى سەباح زێبارى، ئەو خاوەن مۆلیدانە پابەند نەبوون بە بێدەنگکردنى مۆلیدەکان و لە کاتى دیاریکراودا مۆلیدەکانیان کارپێنەکردووە کە ئەوە دوو لە رێنماییەکانى لیژنەى مۆلیدە ئەهلییەکان بوون.

ئاشکراشى کرد، لە ناو سەنتەرى قەزاى ئاکرێ نزیکەى 40 مۆلیدە هەیە و لە سەنتەرى قەزا و دەورووبەریشى 72 مۆلیدە هەن.

لیستى ئەو مۆلیدانەى ئاکرێ کە سزا دراون:

یەکەم: مۆلیدەى گەڕەکى 11ـى ئەیلول.

دووەم: مۆلیدەى گەڕەکى  راس العین.

سێیەم: مۆلیدەى گەڕەکى کوچینە ملا فروز.

چوارەم: مۆلیدەى گەڕەکى نەورۆز.

پێنجەم: مۆلیدەى گەڕەکى خرپا هەرکیان.

شەشەم: مۆلیدەى گەڕەکى بیوک.

حەوتەم: مۆلیدەى گەڕەکى گوڵان نزیک قوتابخانەى گوڵان.

هەشتەم: مۆلیدەى گەڕەکى قاپەکى.

نۆیەم: مۆلیدەى بەردەرگەى قشڵێ.

10: مۆلیدەى گەڕەکى کوردستان.

11: مۆلیدەى گەڕەکى ئازادى نزیک بنکەى گوڵان.

12: مۆلیدەى گەڕەکى شەهیدان.

13: مۆلیدەى گەڕەکى ئازادە.

14: مۆلیدەى کانى مامکرۆک.

رێکارى نوێ بۆ خاوەن مۆلیدەکان دەرچوو

رێکارى نوێ بۆ خاوەن مۆلیدەکان دەرچوو