مۆڵەت دراوە بە 924 بازرگان

لە ساڵێکدا 172 هەزار ئۆتۆمبێل بۆ شەقامەکان زیادیکردووە

964+

ژووری هەواڵ

ساڵی رابردوو بە مۆڵەتی وەزارەتی بازرگانی، زیاتر لە 172 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە و ژمارەکە بەراورد بە ساڵی پێشتر زیادیکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.1.2025، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، ساڵی رابردوو 172 هەزار و 234 ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون.

بۆ هاوردەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە، وەزارەتەکە مۆڵەتی داوە بە 924 بە بازرگانەکان، نەزاد شێخ کامیل وای وت.

بەگوێرەى ئامارى فەرمیى وەزارەتى بازرگانى، لەماوەی یەک ساڵدا هاوردەکردنى ئۆتۆمبیل 49 هەزارو 236 ئۆتۆمبێل زیادیکردووە، لە ساڵى 2023ـدا هاوردەکردنى ئۆتۆمبیل 122 هەزار و 898 ئۆتۆمبێل بووە.

ئەمساڵ 80 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون

ئەمساڵ 80 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون