دیمەنی سێ لەو پاڕکانەی لە پیرمام تەواو کراون... وێنە ؛ قایمقامییەتی پیرمام.
گه‌وره‌ترین پارك له‌سه‌ر لۆفه‌كانى كۆڕێ دروست ده‌كرێت
له پیرمام چوار پارک له گه‌ڕه‌كه‌كان دروستكران و به‌شێكیشیان نۆژه‌نكرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى قه‌زاى پیرمام، دروستكردنى چه‌ند پاركێك له گه‌ڕه‌كه‌كمان ته‌واو كران و به‌ڕووى هاوڵاتیاندا كرانه‌وه، چه‌ند پاركێكیش كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان بۆ كرا و قایمقامیش ده‌ڵێت، گه‌وره‌ترین پارك له لۆفه‌كانى كۆڕێ دروست ده‌كرێت، كه ته‌واوى خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌خۆده‌گرێت.
پاركه‌كانى دایک، چنار، زاگرۆس و مامۆستا ئه‌و چوار پاركه‌ن دروستكردنیان ته‌واو كراوه.
حامید ئیسماعیل كاكه‌یی، قایمقامى قه‌زاى پیرمام به 964ـى راگه‌یاند، كاتى ده‌ستپێكردنى ئه‌م چوار پاڕكه له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵ بووه به‌ڵام هه‌موویان له‌م چه‌ند رۆژه ته‌واو كران و به‌ڕووى هاوڵاتی گه‌ڕه‌كه‌كاندا كرانه‌وه.
وتیشی “زۆربه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانى پیرمام بوونه‌ته خاوه‌ن پاڕك، به‌ڵام هه‌ندێكیشيان هه‌وڵی دابینكردنى زه‌وى ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش پاڕكیان بۆ دروست بكرێت”.
بەشێک لە پارکی گەڕەکەکانیش نۆژەنکراونەتەوە.
قایمقام ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه ده‌ست به دروستكردنى پاەكێكی گه‌وره له لۆفه‌كانى كۆڕێ كراوه، کە ته‌واوى خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌خۆده‌گرێت.
پاركه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌رى 180 دۆنم دروست ده‌كرێت و به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر دارستان بووه، ئێستاش نزیكه‌ى شه‌ش هه‌زار دار سنه‌وبه‌رى تێدایه.
به قسه‌ى قایمقام، هه‌موو هه‌وڵێكیان ئه‌وه‌یه له ساڵى 2025 پاركه گه‌وره‌کە ته‌واوبكرێت، كه له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رێكه‌وه دروست ده‌كرێت.