پلانەکانی داهاتووشی بۆ 964 باس کرد

تارا مامادۆڤا زاخۆ پڕ دەکات لە گۆرانی

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

هونەرمەند تارا مامادۆڤا لە ئاهەنگی شەوانی سەری ساڵ لە زاخۆ بەشدارە و چەندین گۆرانی پێشکەشی هەوادارانی دەکات و باسی پلانەکانی داهاتووی بۆ 964 دەکات، نیازیشی وایە لە 13ی نیسانی 2025 لە شاری ئیستانبوڵی  تورکیا، کۆنسێرتێک ساز بکات و بانگهێشتی هەوادارانی دەکات.

دەشڵێت، هەستێکی زۆر خۆشی هەبووە هاتووەتە هەرێمی کوردستان و بۆ یەکەم جارە بێتە شاری زاخۆ و شارەکەی زۆر بەدڵ بووە.

ئاماژەی بەوەش دا، زۆر دڵخۆشە بۆ ئاهەنگەکەی ئەمشەوی 15 گۆرانی دەڵێت، بەشێک لە گۆرانییەکان فۆلکلۆرن و بەشێکی دیکەشیان گۆرانییەکانی خۆیەتی.

ئاواتیشی خواست لە ساڵی داهاتوودا ئاشتی بەر قەرار بێت، چونکە ئەو کاتە هونەرمەندان دەتوانن بە ئازادی گۆرانی بڵێن.

تارا مامادۆڤا كێیە؟

بە پێی زانیارییەكانی ویكیپیدیا، تارا مامەدۆڤا لە نیسانی 1983 لە کۆک یانگاک لە قرغیزستان لەدایكبووە و لە کوردانی قرغیزستانە و دواتر رووی لە روسیا كردووە، بە هەردوو شێوەزاری کورمانجی و سۆرانی گۆرانی دەڵێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

کۆنسێرتی هونەرمەندی فارس ئەمین بانی لە سلێمانی بەڕێوە...

کۆنسێرتی هونەرمەندی فارس ئەمین بانی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت