لە سۆران

مۆلیدەی ماڵێک تەقی و بەرگری شارستانیش نەیهێشت ئاگر بکەوێتەوە

964+

ژێوار خدر

مۆلیدەی ماڵێک تەقی و خەریک بوو کارەسات بقەومێ، بەڵام تیمی بەرگری شارستانیی سۆران رێگرییان لێ کرد و نەیانهێشت ئاگر بکەوێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران ئەمڕۆ یەکشەممە 29.12.2024 رایگەیاند، ماڵێک لە گەڕەکی شۆڕشی ناوەندی قەزای سۆران، ماڵێک لە کاتی تێکردنی گازۆیل بۆ ناو تانکی گازۆیلی مۆلیدەی ماڵان هەوای کردووە و تەقیوە، مەترسی گڕگرتنی لێ دەکرێت.

دەشڵێت، تیمێکی ئاگر کۆژێنەوەی بنکەی بەرگری شارستانی سۆران دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان رێگری لە دروست بوونی ئاگر بکەن.

بەرگری شارستانی سۆران پشکنین بۆ بەنزینخانەکان دەکات

بەرگری شارستانی سۆران پشکنین بۆ بەنزینخانەکان دەکات