"پێنج بەنزینخانە چووم نییە"
بەنزینی نۆرماڵ نەما و بەنزینخانەکان چۆڵ بوون
کاردۆست حسێن – هەولێر
جیاواز لە قەرەباڵەغی بەیانی و دوای نیوەرۆی بەنزینخانەکان، لە ئێوارەوە چۆڵی بە بەنزینخانەکانەوە ئەبینرێت، ئەوەش بەهۆی نەمانی بەنزینی 850 دیناری لە بەنزینخانەکان.
ئێستا شۆفێران نیگەران لەوەی کە روو لە هەر بەنزینخانەیەک ئەکەن بەنزینیان نەماوە.
ئەحمەد فەرحان شۆفێری تەکسییە و بە 964ـی وت” پێنج بەنزینخانەم کردووە بەنزین نییە،کەس بریارەکەی نەهێناوەتە جێ و کەسیش نایهێنیتە جێ”.
دوێنێ دووشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە رێگەی فەرمانێكی وەزارییەوە نرخی نوێی فرۆشتنی بەنزینی لە هەرێمی كوردستان دیاری کرد.
بەپێی فەرمانە وەزارییەکە بەنزین لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوە دەفرۆشرێت:-
1- ئەو بەنزینەی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دابین دەکرێت (کوالێتی نۆرماڵ)، بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک دەدرێتە هاووڵاتییان. وەزارەت جەختی کردووەتەوە کە پڕۆسەی دابینکردنی بەنزین بەردەوام دەبێت و هەوڵ دەدرێت زۆرترین بڕی بەنزین بخرێتە بازاڕەکانەوە.
2- نرخی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی (نۆرماڵ) لە بەنزینخانە بازرگانییەکاندا (تیجاری)، نابێت لە 850 دینار بۆ هەر لیترێک زیاتر بێت. هەر بەنزینخانەیەک پابەند نەبێت و بە نرخێکی گرانتر بیفرۆشێت، رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی توند دەبێتەوە.