هەواڵەکان؛

بەنزینی نۆرماڵ نەما و گۆشت و مریشک گران بوون؛ پرسەیەکەیش 14 ملیۆن دیناری تێچووە

ژووری هەواڵ

دوای بریارەکەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین، زۆربەی بەنزینخانەکان، نۆڕماڵیان کرد بە 850 دینار، بەڵام لەولاوە گۆشت و مریشک گران بوون و بەنزینی نۆڕماڵیش کەوتە قاتوقڕی.

******

مۆلیدەکانی کەرکوک گازیان دەستناکەوێت و ناڵەیان دەچێتە ئاسمان، خاوەن مۆلیدەیەک ئەوەندە ئیشی بە مۆلیدەکەی کردووە بێزاربووە و دەڵێت، رۆژانە زیاتر لە 18 کاتژمێر مۆلیدە ئیش پێدەکەین و گازیشمان دەستناکەوێت”.

******

چێشتخانەیەک لە سەیدسادق بۆ کرێکار و هەژار و رێبواران کرایەوە و هەموو رۆژێک بەخۆڕایی سفرەی خوانی نیوەڕۆیان بۆ دەڕازێنێتەوە.

******

زۆرمان بیستووە کە گواستنەوەی کەلوپەل یان خاوێنکردنەوەی ناو ماڵەکانمان بە کۆمپانیا بکرێت، بەڵام ئێستا کۆمپانیایەک پەیدابووە کە پرسەش دەگێڕێت و نایەڵێت، خاوەن پرسە یەک زەڕە تووشی ماندووبوون و هیلاکی ببێ.