وەزارەتی بەرگری وەڵام دەداتەوە

ئایا دەرگای “تطوع” لە سوپای عێراق كراوەتەوە؟

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی بەرگریی عێراق رەتیكردەوە، دەرگای خۆبەخشی بۆ بوون بە سەرباز لە سوپای عێراق كردبێتەوە.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا رەتیكردەوە ئەو هەواڵانە راست بن، كە لە سۆشیال میدیا بڵاوبوونەتەوە و باس لەوە دەكەن دەرگای پێشكەشكردن بۆ بوونە سەرباز بە شێوەی خۆبەخشی “تطوع” لە سوپای عێراق كرابێتەوە.

وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێت: هەر كاتێك دەرگای خۆبەخشی بۆ بوون بە سەرباز لە سوپای عێراق بكەینەوە، لە رێگەی ماڵپەڕ و پلاتفۆرمە فەرمییەكانی وەزارەت رایدەگەیەنین”.