نەینەوا و میسان

دوو باندنى فرۆشتنى منداڵ دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەستگیرکردنى دوو باندیان راگەند کە لە نەینەوا و میسان منداڵى تازە لە دایکبوویان فرۆشتووە.

وەک ئەوەى وەزارەتەکە بڵاوى کردووەتەوە، دەزگاى هەوڵگرى عێراق، دواى بەدواداچوون توانیان لە پارێزگاى نەینەوان باندێک دەستگیربکەن کە خەریکى فرۆشتنى منداڵێکى تازە لە دایکبوو بوون.

دەزگاکە لە پارێزگاى میسان چالاکییەکى دیکەى ئەنجامداوە و باندێکى سێ کەسیان دەستگیرکردوە کە بە هەمان شێوە تۆمەتباران سەرقاڵى فرۆشتنى منداڵێکى تازە لەدایکبوو بوون.

وەک باسکراوە هەردوو باندەکە دانیان بە تاوانەکەداناوە و لە لێکۆڵینەوەکاندا بە راشکاوانە وتویانە مەبەستیان بووە منداڵ بفرۆشن بە بڕێک پارە.

باندێک لە نەجەف بەجلی ژنانەوە دزی دەکەن

باندێک لە نەجەف بەجلی ژنانەوە دزی دەکەن