کەش و هەوا

لە ئەمشەوەوە نمە باران دەست پێدەکات و لە سبەینێوە باش بۆی دەبارێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا تا ئێوارە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی شەوەوە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و لە هەندێک لە ناوچەکان نمە باران دابارێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەگشتى لە ناوچەشاخاوییەکان بەرزەکان بە نمەبارانى کەم دەبارێت لەشەودا کاریگەرى ئەم شەپۆڵە درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەمى ناوچە جیاجیاکان ،باران بارین بۆ ئەمرۆ رۆژى پێنج شەممە لەکاتەکانى شەودا بەشێوەى نمە بارانى پچڕپچڕو هەندێ ناوچەبارانى مامناوەند دەبێت و لە ناوچەشاخاوییە بەرزە سنووریەکان و لووتکەى شاخەبەرزەکان لەدرەنگانى شەودا کەمێک بەفرى دەبێت

هەرچی پلەکانی گەرماشە کەمێک و تا 2 پلەیەک بەرزتر دەبێتەوە. بەڵام سبەینێ تەواو کەشکە سارد دەکات و تا 6 پلە دادەبەزێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 26.12.2024
کەش / لەکاتەکانى بەیانى تا دواى نیوەرۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتی ، لە ئێوارەدا بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت. لەدرەنگانى شەودا کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای ناوەراست روولەناوچەکەمان دەکات ،دەستپێکى کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لەسەر سنوورى پارێزگاى دهۆک دەبێت لەکاتەکانى ئێوارەدا .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 10 – 20  )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ
مەوداى بینین / 8 – 9  کم  دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی     27- 12- 2024

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەڕۆ پێنجشەممە:
هەولێر : 19
سلێمانی : 16
دهۆک : 19
زاخۆ  : 19
هەڵەبجە : 16
کەرکوک : 19
سۆران : 15
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان : 21