ژینگەپارێزانی کەرکوک:
“بە دوو کرێکار تەنەکە خۆڵمان بۆ ناکرێتە ناو سەیارەی زبڵ”
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
کۆمپانیایەکی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک لە کەرکوک کرێکارەکانی کەمکردووەتەوە، ئەوانیش ناڕازین و دەڵێن، ئیشەکەمان زەحمەتە و ئاوا بۆمان دەرناهێنێ.
کۆمپانیاکە ئەهلییە و جاران لەگەڵ هەر سەیارەیەک سێ ژینگەپارێزی دانابوو، ئێستا کەمیکردووەتەوە بۆ دوو کەس، بۆیە ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.11.2026 بەشێکی زۆریان لە بەردەم بینای کۆمپانیاکە لە گەڕەکی غەرناتە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
وەک خۆیان دەڵێن، ژمارەیان هەزار و 300 کرێکارە، لە دوێنێوە ئەو قەرارە دراوە و ئەوەش بارگرانییەکی زۆریان بۆ دروست دەکات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری