دیمەنی ئەو تۆمەتبارە لەگەڵ ئەو پارچە چەکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە.وێنە،پۆلیسی سلێمانی
لەلایەن پۆلیسی دەربەندیخانەوە
20 هەزار دۆلاری کەسێکی بە فێڵ خواردووە و دەستگیر کرا
964+
توانا نەقی
هاوڵاتیەک سکاڵائ لای پۆلیس کردووە و گوایە بایی 20 هەزار دۆلار پۆشاکی بۆ کەسێک هێناوە و پارەکەی پێنەداوە و هەڵاتووە تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسی دەربەندیخانەوە دەستگیر کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەرسكاڵای هاوڵاتییەك و لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەربەندیخانەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە فێڵی لە کەسێک کردووە و هەڵاتووە.
دەشڵێت، سکاڵاکار بە بڕی 20 هەزار دۆلار پۆشاكی بۆ کەسێک هێناوە و دواتر پارەكەی نەداوە و پێی و هەڵاتووە و دوای گەڕان و بەدواداچوون توانراوە کەسەکە بدۆزێتەوە.
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبار ( د، س، ع ) دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێک و چەند پارچە چەکێکدا، ئێستا بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.