مەزڵوم عەبدی پێشتر چی وتبوو؟

ئەردۆغان هەڕەشە لە كوردانی رۆژئاوا دەكات

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەی لە هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەس*ەدە” دەكات و دەڵێت چاكەكانتان دانێن، ئەگەرنا لەگەڵ چەكەكانتان دەتاننێژین.
سەرۆكی توركیا لە لێدوانەكانی ئەمڕۆی بۆ ئەندامانی حزبەكەی لە پەرلەمانی توركیا، هەڕەشەی لە كوردانی رۆژئاوا و بە دیاریكراوی لە هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە” كرد، لەمبارەشەوە وتی، “یان دەبێت گرووپە جوداخوازەكان چەكەكانیان دابنێن، یان لەگەڵ چەكەكانیان لە خاكی سوریا دەیاننێژین”.

پێشتر مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەڕەشەی لە ئەردۆغان كردبوو، پێی وتبوو “لە خاكی رۆژئاوای كوردستاندا كۆتاییت پێدەهێنم”.
سەرۆكی توركیا ئەوەشی راگەیاند، بەم زووانە لە شاری حەلەب كونسوڵخانەی وڵاتەكەی دەكاتەوە و پێشبینیی كرد تا هاوینی داهاتوو ژمارەیەكی زۆری ئاوارەی سوریا لە توركیاوە بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.

پێشتر وەزیری دەرەوەی توركیا هاكان فیدان لە سەردانی بۆ دیمەشق بە هەمان شێوە هەڕەشەی كردبوو، كاتێك وتی، هیچ جێگەیەك بۆ شەڕڤانانی پــ*ــارتی كرێكــ*ــارانی كوردستان و یەكینەكانی پاراستنی گەل لە سوریا نابێتەوە.

لە بۆردومانی توركیا دایك و كچێك گیانیان لەدەست دا

لە بۆردومانی توركیا دایك و كچێك گیانیان لەدەست دا