لە 16 ژوور پێکهاتووە

بنکەیەکی تەندروستی لە گوندێکی هەولێر دروست دەکرێت و لە تەواوبووندایە 

964+

توانا نەقی

بنکەی تەندروستی گوندی “تۆپزاوەی ئەحمەد” لە سنووری هەولێر کە بەشیوەیەکی خێرخوازی دروست دەکرێت کارەکانی بەردەوامە و لە تەواوبووندایە.

ئەمڕۆ سێشممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، بنکە تەندروستیەکە لە 60%ـی کارەکانی تەواو بووە و لە 16 ژور پێکاهاتووە و لەلایەن خێرخواز ئەحمەدی حاجی عەبدوڵاوە دروست دەکرێت.

دەشڵێت، بنكه‌ ته‌ندورستیه‌كه‌ 16 ژوور له‌ خۆی ده‌گرێت، پێكهاتووه‌ له‌ ژووری پزیشك و په‌رستاران و ژووری ده‌رمانخانه‌ و سڕكردن و برین پێچ و تاقیگه‌و ژووره‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌ نه‌خۆشه‌كان.

ئاماژە بەوەشکراوە ئێستا بەشێکی زۆری نەخۆشخانەکە تەواو بووە و بەزوتریکات بەڕووی هاوڵاتیانی ئەو گوندە و سنوورەکە بە تەواوی دەکرێتەوە.

لە گوندی کۆدەڵەی سکتان بنکەیەکی تەندروستی کرایەوە

لە گوندی کۆدەڵەی سکتان بنکەیەکی تەندروستی کرایەوە