هەواڵەکان
لە کەرکوک گردبوونەوە هەبوو و تووشبووانی شێرپەنجەی كوردستانیش لە كەربەلا چارەسەر وەردەگرن
+964
ژووری هەواڵ
دەستگێڕ و خاوەن عەرەبانە و کاسبکارانی فرۆشتنی میوە و کەلوپەلی بیناسازی سەر دووسایدی پەنجا عەلی لە كەركوك، ئەمڕۆ لە دژی رووخاندنی کەپر و شوێنەکانیان گردبوونەوە و دەستیان کرد بە تایە سووتاندن و شەقامی سەرەکییان داخست.
بەشێک لە سێ یەکەمەکانی دەرچوی پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان، دژى دامەزراندنى 51 کەس لە پەیمانگەکەیان گردبوونەوە و خۆیان بە مافخوراو دەزانن و دەڵێن، دامەزراندنەکە لەسەر بنەماى خزمخزمێنە و حزبایەتى بووە، وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەڵێن ئاگایان لەو بابەتە نییە.
گوێرەی ئامارێك بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی پێنجوێن بە رێژەی لە %73 کەمیکردووە و لەم ساڵیشدا 22 جار ئاگرکەوتووەتەوە.
لە كاتێكدا چەند ساڵێكە نەخۆشانی شێرپەنجە لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە دێنە كوردستان، بەڵام لەمەودوا لەوانەیە بارودۆخەكە پێچەوانەوە ببێتەوە، ئەوەتا سەنتەری وارس بۆ چارەسەری گرێ لە کەربەلا رەزامەندی چارەسەرکردنی نەخۆشی لە هەموو ناوچەکانەوە وەرگرتووە و کوردستانیش گرێبەستێکی لەگەڵ واژۆکردوون، کە نەخۆشانی كوردستانیش بچنە ئەوێ و چارەسەر وەربگرن.