ناوچە شاخاوییەکانیش تارای سپییان پۆشی

لە شەو و رۆژی رابردوودا زۆرترین باران لە بەرزنجە باریوە

شۆڕش قادری

لە شەو و رۆژی رابردوودا زۆرترین باران لە ناوچەی بەرزنجەی سەربە قەزای شارەزوور باریوە و کەمترینیش لە ناحیەی مانگیش لە پارێزگای دهۆک بووە.

بەپێی خشتەیەک کە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە ناحیەی بەرزنجەی سەربە قەزای شارەزوور بڕی 39.9 ملم باران باریوە و لە ناحیەی مانگیشـی دهۆکیش تەنها 2 ملم باران باریوە.

لە ناوچە شاخاوی و ساردەکانی وەک حاجی ئۆمەران و بامەڕنی و کانی ماسیـێ تەنها بەفر باریوە و خەبەرێک لە باران نەبووە.

رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە خوارەوە:

لە شەو و رۆژی رابردوودا زۆرترین باران لە بەرزنجە باریوە