داوای چی لە سوریا دەکات؟

عێراق بەبێ چەکەکانیان سەربازە سورییەکانی ناردەوە وڵاتەکەیان

964+
ئەحمەد مستەفا

فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق راگەیاند، بەبێ چەکەکانیان هەزار و 905 ئەفسەر و سەربازی سوریا رادەستی لایەنی سوری کرانەوە.

فەرماندەییەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.12.2024 باسی لەوەکردووە، هەرکات حکومەتی نوێی سوریا پێکهێنرا چەکەکان رادەست دەکەینەوە، کە ئیستا رادەستی میرەی گشتیی وەزارەتی بەرگریی عێراق کراوە.

فەرماندەییەکە، داوا لە لایەنی سوری دەکات، بەڵێنی لێبوردن بۆ ئەفسەر و سەربازەکان بەجێ بگەیەنێت، تا بگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان.

سەرەتای ئەم مانگە و پێش کەوتنی دیمەشق و رژێمی پێشووی سوریا، ئەو ئەفسەر و سەربازانە، لە رێگەی دەروازەی قائیمەوە هاتنە ناو عێراقەوە، فەرماندەییەکە دەڵێ، لەسەر داوای خۆیان گەڕێندراونەتەوە وڵاتەکە.

"2000 ئەفسەر و سەربازی سوپای سووریا هاتوونەتە خاکی عێراقەوە

ئەگەر کەسێکی بێسەروشوێنت لە سوریایە پەیوەندی بە خاچی س...

ئەگەر کەسێکی بێسەروشوێنت لە سوریایە پەیوەندی بە خاچی سوورەوە بکە

گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەكان لە سوریا دەستیپێكردەوە

گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەكان لە سوریا دەستیپێكردەوە