لە دژی بێ کارەبایی
دانیشتووانی بەشێک لە گوندەکانی ھەڵەبجە گردبوونەوە
964+
ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە
بەشێک لە دانیشتووانی گوندەکانی سنووری ھەڵەبجە، لە دژی کەمیی کارەبا و خراپیی خشتەی دابەشکردنی گردبوونەوە و رێگەی سەرەکیی ھەڵەبجە – ھەورامانیان بۆ ماوەیەک داخست.
فاروق عومەر، دانیشتووی گوندی بیاوێڵە بە 964ـی وت: “کێشەی سەرەکیی ئێمە، نەبوونی کارەبایە بەم کاتی سەرمایە، شەوان تەنیا چەند کاتژمێرێک کارەبای نیشتمانیمان ھەیە، مۆلیدەی ئەھلیشمان نییە، منداڵەکانمان ناچارن لە بەردەم چرا و لایتی شەحندا سەعی رۆژانەیان بکەن”.
وتیشی، لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی کێشەکەیان و نەگەڕاندنەوەی خشتەی ساڵانی پێشوو، رێکاری دیکە دەگرینەبەر و ھەڵوێستی جدیترمان دەبێت، بۆیە داواکارین ھەرچی زووترە ئەم کێشەیەمان بۆ چارەسەر بکەن”.
زیاتر لە 20 گوندی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و قەزا و ناحیەکانی، مۆلیدەی ئەھلییان نییە و شەوان لە کاتژمێر ھەشتی شەوەوە تا درەنگانی شەو بێکارەبا دەبن.
پیداچوونەوە: ژێوار خدر