لەقۆناغی 32ـی جامی عێراق
هەولێر بە بردنەوەکەی ئەمشەوی کەشی ساردی گەرم کردەوە
+964
سۆما حەکیم زادە
ئەمڕۆ ئێوارە یانەی هەولێر لە قۆناغی 32ـی جامی عێراق توانی بردنەوەیەکی گرنگ تۆمار بکات و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بە رامبەر بە گۆڵێک یارییەکە لە سامەڕا بباتەوە .
بەم بردنەوەیە توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی شازدەی پاڵەوانێتییەکە و هەروەها دەرفەتێکی باشیشی بۆ رەخسا کە خۆیان بگەیەننە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
هەروەها شێرکۆ کەریم و ئوسامە رەشیید، کە هەردوو یاریزان بەهۆی پێکانەوە ماوەیەک بوو دوور بوون لە یاریگا ئەمڕۆ توانیان بێنەوە ناو یاریگاو ئاستێکی باش پێشکەش بکەن .
هەروەها دەرفەتێکی باشیش رەخسا بۆ یاریزانە یەدەگەکان و توانیان یاری بکەن لەبەر ئەوەی بەشێک لە یاریزانە سەرەکیەکان یارییان نەدەکرد.
سەبارەت بە هاندەرانیش، هاندەرێکی باش لە یاریگادا ئامادە بوون و کۆتایی یارییەکەش بە یاری ئاگرین هاندەرانی یانەی هەولێر دڵخۆشی خۆیان دەربڕی .