"دڵی گوندەکەیە"

چایخانەیەکی سادە و کوردەواری لە گوندی دەرەی مەڕ تەمەنی 80 ساڵە

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

کەسێک لە گوندی دەرەی مەڕ چایخانەیەکی داناوە و تەمەنی چایخانەکە 80 ساڵە، خاوەنەکەی دەڵێت، “ئەم چایخانەیە دڵی گوندەکەیە و گوندەکەش دڵی هەورامانە.”

فایەق ھەورامی، خەڵکی گوندی دەرەی مەڕ ە و ھەر لە سەرەتای دەستپێکی ئاوادەنکردنەوەی گوندەکەوە چایخانەکەی گواستەوە بۆ شوێنی چایخانە کۆنەکەی گوندەکە و دەڵێت، “تەمەنی ئەم چاخانەیە 80 ساڵە، و ئێرەش دڵی گوندەکەیە، گوندەکەشمان دڵی ھەورامانە، راستە ئێستا سادەیە و سەرەتاییە بەڵام لەگەڵ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکەدا منیش گۆڕانکاری تێدا دەکەم”.

سەبارەت بە ھاتنی گەشتیاران فایەق هەورامی وتی: دڵخۆشین کە ئەو ھەموو گەشتیارە سەردانمان دەکەن بەڵام یەک داواکاریمان ھەیە کە ژینگەکەی بپارێزن، ناوچەکە سەختە و حەز ئەکەین گەشتیاران پێ لەسەر سەرمان دابنێن بەس ژینگەی گوندەکەمان پیس نەکەن.

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا