دەشنێ موراد بە حەبەکانەوە تەندروستی دڵی باشە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
دەشنێ موراد بە حەبەکانەوە تەندروستی دڵی باشە و دەڵێت، خۆرائاوا دەبێت و هەڵدێتەوە و دەتوانن گوێ لە قورئان بگرن و باوەش بە دایک و باوک و ئازیزەکانتاندا بکەن.
دەشنێ موراد ئەم ماوەیە چالاکی زۆرە و زیاتر لە مانگێکیشە کۆتا بەرهەمی بەناوی ئاشقی بووم بڵاوکردووەتەوە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “لەگەڵ حەبەکان ئێستا تەندروستیم باشە، بەڵام حەیام چووە ئەوەندە باسی دڵم کردووە بۆ میدیاکان، بۆ سەری ساڵیش گۆرانی نوێ بڵاودەکەمەوە”.
دەشنێ موراد ماوەیەک پێش ئێستا تەندروستی ناجێگیر بوو بەهۆی دڵییەوە، وەک خۆی باسی کردووە لە یەکێک لە ڤیدیۆکانی زوو ماندوو دەبێت و دڵی پەلەپەل دەکات.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح