لە بەردەڕەش
گەنجێک لەسەر بانی ماڵەکەی کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەست دا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
گەنجێکی قەزای بەردەڕەش لە سەربانی ماڵەکەی کەوتەخوارەوە و بەسەختی برینداربوو، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە لە هەولێر گیانی لەدەست دا.
نێچیرڤان فەخرەدین وتەبێژی بەڕێوەبەرایەیی تەندروستی ئاکرێ بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ هەینی 13.12.2024 گەنجێکی خەڵکی قەزای بەردەڕەش لەسەر بانی ماڵەکەی کەوتەخوارەوە و بەسەختی برینداربوو و گەیەندرایە فریاکەوتنی ئاکرێ و چارەسەری سەرەتایی بۆ کرا، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کرا”.
“ئەو گەنجە ناوی هۆشیار ئیسماعیلە و تەمەنی 30 ساڵە”، نێچیرڤان فەخرەدین وای وت.
بە قسەی سەرچاوەیەک لە تەندروستیی ئاکرێ، ئەو گەنجە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی هەولێر، گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری