ئاسایش چوون بۆی
ئەو پیاوەی هەر رۆژە و دزییەکی ئەکرد گیرا
964+
ژووری هەواڵ
لە ماوەی دە رۆژدا، 10 جار دزی کردووە، ئەم پیاوێکی تەمەن 44 ساڵە و چووەتە کۆیە و هەرجارە و جامی ئۆتۆمبێلێکی شکاندووە و کەلوپەلەکانی ناوی بردووە.
شەوی رابردوو پێنجشەممە 2024.12.12، هێزێکی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر لە کۆیە، پیاوەکەیان دەستگیرکرد، سۆراغی 964 ئەوەی دەرخست، لە ماوەی 10 رۆژدا 10 تاوانی دزی ئەنجامداوە.
ئەو پیاوە ناوی (هـ . م) دانیشتووی شارێکی تری هەرێمی کوردستانە و بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە سەردانی قەزای کۆیەی کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاسایس کە ویستی ناوی ئاشکرانەکرێت بە 964ی وت، دوێنێ شەو لەو کاتەی هاوڵاتییەکە بۆ ئەو تاوانە جارێکی تر هاتبوویەوە بۆ شاری کۆیە و لە کاتی دزییەکەیدا دەستگیرمان کردووە.
سەرچاوەکەی ئاسایش دەڵێ، پێش 10 رۆژیش ئەو هاوڵاتییە زیاتر لە 10 دزی تری ئەمجامداوە، کە شکاندنی جامی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان بووە و هەرچی تێدابووە بردوویەتی.