بۆ رێگری لە هەوکردنی جگەر

پێویستە مەلەوانگەکان داوای کارتی تەندروستی بکەن

964+
ئەحمەد مستەفا

هەوکردنی جگەر، خانەکانی جگەر توشی هەوکردن “ئیلتهابات” دەکات، وە لە هەندێک حاڵەتدا رەنگە بگاتە قۆناغی کۆتایی تێکچوونی جگەر و ببێتە هۆی ئەوەی جگەر توشی بەمۆم بوون یان شێرپەنجە ببێت.

بەڕای پزیشکێک، یەکێک لەو شوێنانەی کە مەترسی گواستنەوەی نەخۆشییەکەی لێ دەکرێت مەلەوانگەکانە ئەگەر بەردەوام ئاوەکە پاک نەکرێتەوە و پاکژنەکرێتەوە بەکلۆر.

لەشکر حەمید، پزیشکی پسپۆڕ لە بڵاوکراوەیەکدا هۆشیاری دەدات و ئەمڕۆ هەینی 13.12.2024 وتی، زۆرجار ئاو لە رێگەی قورگ و لوت دەچێتە جەستەوە، ئەگەر کەسێک نەخۆشی ڤایرۆسی جگەری هەبێت و بەبێ پشکنین مەلە بکات مەترسی لەسەر هەموو ئەوکەسانە دەبێت کە لەو مەلەوانگە مەلە دەکەن.

نەخۆشییەکە دەگوازرێتەوە لەم رێگایانەوە:

– لە رێگەی خوێن و شلەکانی تری ناو لەش.
– لەرێگەی کەرەستەی پیس بوو بە ڤایرۆسەکە (وەک دەرزی بەکارهاتوو، کەرەستەیی ددانی بەکارهاتوو، گوێزانی بەکارهاتوو)
– لەرێگەی خواردن و خواردنەوەی پیس بوو.
– لە رێگەی پەیوەندی سێکسی.
– لە رێگەی خوێنی دایک بۆ کۆرپەلەکەی جۆری (B).

ئەو پزیشکە دەڵێت، پێویستە بکرێت بە مەرج ئەو کەسانەی سەردانی مەلەوانگە داخراوەکان دەکەن کارتی تەندروستی یان بۆ بکرێت و شەش مانگ جارێک پشکنین یان بۆ بکرێت بۆ ئەوەی نەخۆشی یەکە نەگوێزرێتەوە بۆ کەسانی تر.

بۆ ئەوەی تووشی هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر نەبیت دەبێت چی بک...

بۆ ئەوەی تووشی هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر نەبیت دەبێت چی بکەیت؟

لە سلێمانی 148 نەخۆش چارەسەری هەوکردنی جگەریان بۆ کراوە

لە سلێمانی 148 نەخۆش چارەسەری هەوکردنی جگەریان بۆ کراوە