هەواڵەکان

لە بری گۆیژە بەحرێک لە تەنیشت سلێمانییەوە بووە و چوار رۆژە لەسەر یەک هەولێرو دیمەشق لە ئاسمانەوە لەیەک دابڕاون

ژووری هەواڵ

زانیارییەکی سەیرو عەجیب و کەم بیستراوتان پێدەڵێم، ئێوە دەزانن کاتی خۆی شوێنی شاخی گۆیژەی سلێمانی دەریاو ئاو بووە؟

چوارەم رۆژە لەسەر یەک هەولێرو دیمەشق لە ئاسمانەوە لەیەک دابڕاون و بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە سوریا هاتووەتە پێشەوە گەشتە ئاسمانییەکان وەستاون، هێشتا دەنگوباسیش نییە دەست پێبکەنەوە.

لەمەودوا لە مارکێت و شوێنە گەورەکانی زاخۆ قبوڵ ناکرێت پارە بەدەستی وەربگرن و وەک جاران بیخەنە دەغیلە یان چەکمەجەی دوکانەکەیانەوە، بەڵکو دەبێت ئیتر سیستەمی کاشێر دابنێن.

یەکێک لە هەواڵە سەرنجڕاکێشەکانی ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەفسەرێکی سوپای عێراقی بوو لە کاتی نوێژکردن لە لە مەککەی پیرۆز.