بەبۆنەی یادی سەرکەوتن بەسەر داعشدا
سووریا دەکوڵێت و سودانیش جاڕی ئاهەنگگێڕانی داوە
964+
توانا نەقی
سبەینێ چالاکیەکانی ساڵ رۆژی کۆتاییهێنان و سەرکەوتن بەسەر داعش دەستپێدەکات سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دەڵێت لە ناوەندەکانی خوێندن و لە پارێزگاکانیش ئاهەنگ بگێڕن بەبۆنەی ئەو رۆژەوە، ئەمە لە کاتێکدایە سوریا دەکوڵێت و تادێت سوپای عێراقیش سنوورەکانی قایم دەکات.
تۆڕی هەواڵی عێرقیی بڵاویکردەوە، محمەد شیاع سودانی بەبۆنەی ساڵرۆژی لە ناو بردن و سەرکەوتنی داعشەوە لە سبەینێ 8.12ـەوە تاوەکو رۆژی 12.12.2024 تایبەت بکرێت بەو یادە و ئاهەنگ بگێڕن.
رێنماییەکان بۆ یادی ئەو رۆژە پێکهاتووە لە، وەزارەتی پەروەردە رێنمایی بداتە پەروەردەکان لە بەغدا و تەواوئ پارێزگاکان و بە هەرێمی کوردستانیشەوە کە رۆژی 12ـی ئەم مانگە لە ناوەندەکانی خوێندن ئاهەنگ بگێڕن و ئاڵای عێراق بەرزبکەنەوە و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامبدەن.
هەروەها هێزە ئەمنیەکانیش لە سەرجەم پارێزگاکان بەبۆنەی حەوتەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتن بەسەر داعشدا چالاکی جۆراوجۆر و ئامادەکاری تەواو بکەن.
ئاڕاستەکردنی سەندیکا و کۆمەڵە و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بۆ یادکردنەوەی حەوتەمین ساڵیادی رۆژی سەرکەوتنی گەورە بەسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە 8ی کانونی یەکەمی 2024 تا 12ی کانونی یەکەمی 2024 یەکێکی دیکەیە لە رێنماییەکانی سودانی.
هەروەها لە رێنمایەکاندا هاتووە کە رۆژی 10.12.2024 بەهۆی سەرکەوتن بەسەر داعشدا پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حکومیەکان.
رۆژی 10.12.20217 لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان و سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە کۆتایی هێنان و سەرکەوتن بەسەر رێکخراوی داعشدا راگەیەندرا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەهۆی شەڕ و ئاڵوزیەکانی سووریا سوپای عێراق لە ئامادەباشی تەواودایە و هێزێکی زۆریشی بەرەو سنوورەکان رەوانە کردووە.