"خەڵك لە پشووە و ئێمە سەرقاڵین"
هەردوو ناوچەی پیشەسازی باکوور و باشوور خاوێنكرانەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، هەردوو ناوچەی پیشەسازیی باكوور و باشووریان لە زبڵ و خاشاك پاككردەوە.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دەڵێت، رۆژی هەینی هەرچەندە پشووی فەرمی فەرمانبەران بووە و خەڵك لە ئیسراحەت بووە، بەڵام ئەوان بە سوودوەرگرتن لە چۆڵی ناوچەكانی پیشەسازی، لەلایەن تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر، هەردوو ناوچەی پیشەسازی باکوور و باشووریان لە زبڵ و خاشاك و پاشماوەكان پاككردووەتەوە، بۆ ئەمەش هێزی مرۆیی ژینگەپارێزان و شۆفەڵ و قەلاب و بۆبکات و تانکەری ئاویان بەكارهێناوە.
ئەمە شتێكی تازە نەبوو، تیمەکانی شارەوانی هەموو رۆژانی هەینی هەڵمەتی لەم جۆرە لەو ناوچانە ئەنجام دەدەن، ئەمەش وەك خۆیان دەڵێن، بە ئامانجی پاراستنی پاکوخاوێنی شار بە گشتی و ناوچەکەیە بە تایبەتی .