عێراق دەستپێشخەرى کۆبوونەوەیەک دەکات لەبارەى دۆخى سوریا

ناوەرۆکى کۆنگرەى رۆژنامەوانى هەرسێ وەزیرى عێراق، سوریا، ئێران

964+

وریا فەتاح

هەرسێ وەزیرانى دەرەوەى عێراق، ئێران، سوریا کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى هاوبەشیان ئەنجامدا و قسەى سەرى زمان و بنى زمانیشیان باسى دۆخى سوریا بوو، عێراق وەک براگەورە رۆڵى خۆى پیشاندا و سوریاش داواى هاوکارى دەکات و ئێرانیش دەڵێت، ئەوەى پێمان بکرێت بۆ حکومەتى سوریا دەیکەین.

هەریەکە لە فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق و بەسام سەباغ، وەزیرى دەرەوەى سوریا و عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران کۆنگرەى رۆژنامەوانى هاوبەشیان ئەنجامدا.

ناوەرۆکى لێدوانەکانیان؛

وتەکانى فوئاد حوسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق:

ـ  سەرکۆنەى ئەم هێرشانەى سەر سوریا و رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەین.

ـ ئێمە لە عێراق قوربانى تیرۆر بووین و لە دژیان شەڕمان کرد، هاوپەیمانى دژە تیرۆریش یەکەمجار لە عێراق دامەزرا.

–  دەتوانین و ئامادەین بۆ پاراستنى سنوورەکانمان.

–  ئاسایشى عێراق و سوریا بەیەکترەوە گرێدراون، بۆیە ئەوەى روودەدات سەرنجمان لەسەریەتى و دەمانەوێت عێراق بەدووربێت لەو جەنگە.

– عێراق دەستپێشخەرى کۆبوونەوەیەک دەکات لەبارەى دۆخى سوریا.

وتەکانى بەسام سەباخ، وەزیری دەرەوەی سووریا:

–   دۆخى مرۆیى سوریا باش نییە و خەڵکێکى زۆر ئاوارە بوون.

–  داوا دەکەین پاڵپشتى یەکپارچەیى عێراق بکرێت.

– گورزى قورسمان لە تیرۆریستان داوە.

وتەکانى عەباس عێراقچى وەزیرى دەرەوەى ئێران:

–  ئێران پاڵپشتى یەکپارچەیى خاکى سوریا دەکات و پشتگیرى حکومەت و گەلەکەى دەکات و ئەوەى پێویست بێت بۆیان دەکات.

–   ئەوەى لە سوریا روودەدات بەتەنیا هەڕەشە نییە لەسەر سوریا، هەڕەشەیە لە عێراق و ئوردن و تورکیا.

سوریا دەکوڵێت و عێراق دوعای خێری بۆ دەکات...کورد ئامادە...

سوریا دەکوڵێت و عێراق دوعای خێری بۆ دەکات...کورد ئامادەیەو جۆلانیش وازی لە ناوەکەی هێنا

سەرۆک کۆمار داوای پاراستی یەکپارچەیی و سەلامەتی گەلی س...

سەرۆک کۆمار داوای پاراستی یەکپارچەیی و سەلامەتی گەلی سوریا دەکات

مەزڵوم عەبدی: حکومەتی سوریا ناچارە ئەم قۆناغە نوێیە قب...

مەزڵوم عەبدی: حکومەتی سوریا ناچارە ئەم قۆناغە نوێیە قبوڵ بکات