كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی له سلێمانی
راگەیەندراوى هاوبەش
پارتى و یەکێتى: بەیەکەوە بەشدارى کۆبوونەوەکەى بەغدا دەکەین
964+
وریا فەتاح
دواى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆیان، پارتى و یەکێتى راگەیەندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە ئەمە پوختەکەیەتى:
_كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به بارودۆخی تازه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به پرسە هه‌نووكه‌ییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان.
_هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری دیالۆگ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
_به یه‌كهه‌ڵوێستی به‌شداری دەکەین له كۆبوونه‌وه‌ی 1.12.2026 كه له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
_بەهاوبەشى بەرگرى لە مافە دەستووریەکانى هەرێمى کوردستان دەکەین و داکۆکى لە چارەسەرکردنى سەرجەم کێشەکان دەکەین لە چوارچێوەى دەستوردا