سبەینێ

یەکەم بەشە نەوتی ئەمساڵ دەگاتە هەڵەبجە

کوردستان جەلال

لە هەڵەبجە سبەینێ دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت و خێزانەکان بە 33 هەزار دینار 100 لیتر نەوتیان پێدەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە، رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 29/11/2026، یەکەم بەشە نەوتی ئەمساڵ هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، دابەش دەکرێت و سەرەتا لە ناوچە سارد و شاخاوییەکان دەستپێدەکات وەک ناحیەی (بیارە) و شارەدێی (تەوێڵە).

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، نەوتەکە بە نرخی 33 هەزار دینارە بۆ 100 لیتر و پاش تەواوبونی ئەو ناوچانە لە کاتێکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی بەشە نەوتی پارێزگای هەڵەبجە دەکرێت.