یه‌كێک له نه‌خۆشخانه‌كان له عێراق
له چه‌ند پارێزگایه‌ک رێوشوێنی ته‌ندروستی گیرایه‌به‌ر
نه‌خۆشییه‌كی ترسناک له چه‌ند شارێكی عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای كرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، لە پارێزگای واست 371 کەس تووشی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک بوون، 161 کەس لەوانە لە ناو قوتابخانەکانەوە تووش بوون، 15 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هاوكات لە ترسی بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییه‌كه، پارێزگای واست سبەی یەکشەممە و هەروەها دووشەممەی لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن کردە پشووی فەرمی.
له نوێترین پێشهاتیشدا له پارێزگاكانی میسان، دیاله، نه‌جه‌ف و به‌سڕه، رێوشوێنی توندی ته‌ندروستیی گیراوه‌ته‌به‌ر، سه‌ردانی قوتابخانه‌كان ده‌كرێت و پشكنین ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ته‌ندروستیی موسڵ ئاشكرای كرد، دوو حاڵه‌تی نه‌خۆشییه‌كه له پارێزگاكه‌یان تۆماركراوه، یه‌كێكیان منداڵێكی 10 مانگه و ئه‌ویتریان سێ ساڵانه.
هەوکردنی پەردەی مێشک یەکێکە لە نەخۆشییە کوشندەکان، جۆری بەکتیری و ڤایرۆسی هەیە، جۆرە بەکتیرییەکەی مەترسیدارترە و لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا کەسەکە دەکوژێت، ئێستا لە چەند پارێزگایەکی تری عێراق ئەو نەخۆشییە تۆمارکراوە و زیاتریش له ناو منداڵاندا بڵاوده‌بێته‌وه.