دەزگای هەواڵگریی عێراق
هه‌واڵگریی عێراق10 كه‌س ده‌ستگیر كران
نه‌وتی قاچاخ له دیاله و بابل ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له پارێزگاكانی دیاله و بابل له ناوه‌ڕاستی عێراق، هه‌وڵی به‌قاچاخبردنی نه‌وت پووچه‌ڵ كرایه‌وه و 10 كه‌سیش ده‌ستگیر كران.
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 28.11.2026 پووچەڵكردنه‌وه‌ی هەوڵی بەقاچاخبردنی بەرهەمی نەوت و کەرەستەی پیشەسازی لە دیالە راگەیاند.
هه‌واڵگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كرد، “هەوڵێک بۆ بەقاچاخبردنی بڕێکی زۆری بەرهەمی نەوت لە پارێزگایەکی دیكه‌وه بۆ پارێزگای دیالە پووچەڵکرایەوە”.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، “هەروەها دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە کەرەستەی پیشەسازیشدا گیراوە کە سەرپێچی رێساکانیان کردووە و مەبەست لێی قاچاخکردن بووە”.
هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌مڕۆ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دۆزینەوەی بۆرییەکی نەوتی دزەپێکراوی لە ناوچەی ئەسکەندەریەی پارێزگای بابل راگەیاند.
ده‌زگاكه لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كرد، “هێزێکی هاوبەش لە مەفرەزەکانی پۆلیسی بابل و ئاسایشی نیشتمانی توانیان بۆرییەکی دزەپێکراوی نەوت لە ناوچەی ئەسکەندەریە لە پارێزگای بابیل بدۆزنەوە، 10 کەسیش کە لەناو تۆڕێکی قاچاخچێتی نەوتدا کار دەکەن، دەستگیر کراون”.